چۆن ده‌توانم له بازاری Solav.eu سۆلاڤ ئه‌وروپا كاڵا داوا بكه‌م؟
ده‌توانی هه‌ر كاڵایه‌ك له به‌شی بازار له ماڵپه‌ری Solav.eu سۆلاڤ ئه‌وروپا داوا بكه‌یت و ناوی ته‌واو، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و گشت ناو نیشانت له گه‌ڵ ئیمه‌یله‌كه‌ت بنووسه له فۆرمی داواكردن تا به زووترین كات كار له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌ت بكرێت و بۆت ره‌وانه بكرێت.
كاڵاكانی سۆلاڤ ئه‌وروپا له کوێ بۆم ره‌وانه ده‌كرێت؟
گشت كاڵاكانی بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیاوه بۆ هه‌ر كڕیارێكمان به تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت و به رێگەی بۆستی تایبه‌ت ئه‌ڵمانی و كوردی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئێراق ده‌كرێت.
كه‌ی كاڵاكهم به‌ده‌ست ده‌گات له دوای داواكردن؟
كاڵاكه‌ت له ماوه‌ی ١٥ رۆژ له رێگەی پۆستی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا بۆ كوردستان و ئێراق ره‌وانه‌ی ده‌كرێت.
چۆن بتوانم به هه‌رزانترین شێوه كاڵاكان به ده‌ستم بگات؟
له‌كاتێك ده‌توانی كاڵاكان به هه‌رزان به ده‌ستت بگات گه‌ر زۆرترین كاڵا داوا بكه‌یت به یه‌ك پاکێت ره‌وانه بكرێت بۆت، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌ر پۆستێك 49 یۆرۆ وه‌رده‌گرین.
نرخی ناردنی كاڵاكان چه‌نده؟
نرخی هه‌ر پۆستێك بۆ کوردستان و ئێراق ٤٩ یۆرۆیە بۆیە چەند زۆرترین کاڵا داوا بکەن ئەوە بە هەرزانتر بەدەستان دەگات، به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ له كاتی داواکردنی کاڵاکان و ره‌وانه نرخه‌كان له كۆتایی فۆرمه‌كه پشانده‌درێت.
ئایە نرخی ناردنی کاڵاکان بەخۆراییە؟
نرخی ناردنی کاڵاکان بەخۆرایی دەبێت گەر کاڵا تا 500 یۆرۆ داوا بکرێت.
كه‌ی كاڵاكان له‌دوای كرین ره‌وانه ده‌كرێت؟
ئێمه هه‌موو چوارشه‌ممان كاڵاكان ره‌وانه ده‌كه‌ین.
چۆن ده‌توانم بزانم كاڵاكه كه‌ی گه‌یشتوه؟
له دوای گه‌یشتنی كاڵاكه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كرێت بۆ وه‌رگرنی كاڵاكه‌ت له‌لایه‌ن پۆستی تایبه‌ت له شاره‌كه‌ت هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، بەغداد.
چۆن دەتوانم کاڵاکان لە پۆستی تایبەت وەربگرم؟
لە دوای داواکردنی کاڵاکان و نرخ ناردن ئێمە هەڵدەستین بە ئامادە کردنی کاڵاکە و ناردنی بە رێگای پۆستی تایبەت، لە دوای ناردنی کاڵاکان پسولە و ژمارەی نەهێنی بە رێگای ئیمەیل بۆ هەر کڕیارێک رەوانە دەکەین بۆ ئەوەی لە دوای گەیشتنی کاڵاکان و پەیوەندی کردن لە لایەن پۆستی تایبەت پسوولەکە یان ژمارەی نەهێنی لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ ناسینەوەی ناردراوەکە.
چۆن ده‌توانم نرخی كاڵا ڕه‌وانه بكه‌م له بازاری سۆلاڤ Solav.eu ؟
نرخی كاڵا ده‌توانی به رێگای ئۆنڵاین به به‌كارهێنانی سۆلاڤ په‌ی Solav Pay یان كریدیت كارت Credit card, په‌ی په‌ڵ Paypal، وێسترن یونیۆن Western Union بۆ ئێمه ره‌وانه بكه‌یت به شێوازی ئۆنڵاین.
ئه‌و كاڵانه‌ی بازاری سۆڵاڤ Solav.eu ده‌فرۆشێت له كوێ دێت؟
كاڵاكانمان به سه‌ره‌كی له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا دروست ده‌كرێن و هه‌ر له ئه‌ڵمانیاوه بۆ كڕیاره‌كان ڕاسته‌وخۆ ره‌وانه ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌ێك كاڵاكان له جێگای تر ره‌وانه ناكرێت.
کوالیتی کاڵاکان چۆنن؟
ئێمە گەرەنتی کوالیتی کاڵاکان دەکەین کە گشتی بلە ١ کە لە بازارەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا بوونیان هەیە، ئێمەش بەڕاستەوخۆ لەدوای داواکاری رەوانەی کوردستان و ئێراق دەکەین.
ئایه كاڵاكان پاك و خاوێنن یان ئكسپایهر نه‌بوون؟
ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاڵای كۆن و ئێكسپایه‌ر نافرۆشین، به‌ڵكوو رۆژانه كاڵای نوێ ده‌نێرین بۆ گشت داواكاران، هه‌ر كاڵاێك كۆن بێت ده‌توانی به‌زوترین كات په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌یت یانیش له كاتی به‌ده‌ست گه‌یشتنی كاڵاكه كۆنترۆڵی بكه و ئێمه‌ش به دواداچونهوه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت ڕاستی بكه‌ینه‌وه تا كاڵای نوێ به ده‌ست ئێوه بگات.
ئایه هیچ كاڵایه‌كی توركی یان ئێرانی له بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا ده‌فرۆشرێت؟
ئێمه نه‌وه‌ك كاڵای توركی و ئێرانی نافرۆشین به‌ڵكو بایكۆتی كاڵاكانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی ناوبراومان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئازادكهین له كاڵای خراپ و ماوه‌به‌سه‌ر چووی ئه‌م دوو وڵاته، به‌ڵكو گه‌یاندنی كاڵای زۆر چاك و پله به‌رزی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی به نرخێكی گونجاو به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئێراق دەگەێنین.
له بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا چ دراوێك په‌سه‌ندكراوه بۆ وه‌رگرتنی نرخه‌كان؟
له بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا ته‌نها یۆرۆ په‌سه‌ندكراوه له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیاكه‌مان نیشته‌جێ ئه‌ڵمانیایه و بانك و ئالۆگۆری بازرگانیهكهمان ته‌نها به دراوی یۆرۆیه، ئه‌مه‌ش هیچ كێشه‌ێك دروست نابێت له كاتی كڕین به رێگەی سۆلاڤ پەی، كریدیت كارت، په‌ی په‌ڵ، یان وێسترن یونیۆن، نرخه‌كان به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی حه‌واڵه‌ی نرخی سه‌ره‌كی دراوه‌كه ده‌كرێت.
گه‌ر كاڵاكهم به كه‌موو كوری یان به نارێكی به ده‌ستم گه‌یشت چی بكه‌م؟
تكا له گشت كڕیارانمان ده‌كه‌ین كه‌وا پێش وه‌رگرنتی پۆسته‌كه له پۆستی تایبه‌ت، پۆسته‌كه بكه‌نه‌وه و كۆنترۆڵی كاڵاكان بكه‌ن و ئینجا گه‌ر هه‌ر كه‌موو كوریه‌ك هه‌بوو لای پۆسته‌كه تۆماری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لە لایەن ئێمەوە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.