About us

SOLAV.EU is an online shop with a branch in Germany, in Düsseldorf 2018.

We sell various products for Germany, EU and worldwide.

Most Products which we sell on our online shop made in Germany and EU.

We ship products from Germany also to middle east and Golf countries.


ئێمه‌ بازارێكی سه‌ربه‌خۆین ئامانجمان خزماتگوزاری بازاركردنی ئه‌لیكترۆنیه‌ واته‌ بازاركردن به‌ رێگای ئه‌نته‌رنێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ له‌ شاری دووسلدۆرف ئه‌ڵمانیایه‌، خزمه‌تگوزاریه‌كانمان ته‌نها بۆ باشوری كوردستان و عیراقه‌.

هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌ دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێت ده‌توانی كاڵا له‌ بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا Solav.eu داوا بكات و نرخه‌كان پێشوو به‌ ئۆنڵاین ره‌وانه‌ بكات یان هاونیشتیمانانی كورد له‌ ئه‌وروپا و گشت جیهان كاڵا بۆ كه‌س و كاره‌كانیان داوه‌ بكه‌ن و نرخی كاڵاكان به‌ ئۆنڵان بنێرن ئێمه‌ش كاڵاكان ره‌وانه‌ی كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

فرۆشتنی كاڵاكان ته‌نها به‌ رێگای ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌بێت له‌ ئه‌نته‌رنێت، له‌ دوای داواكردنی هه‌ر كاڵایه‌ك و ره‌وانه‌كردنی نرخی كاڵاكه‌ به‌ رێگای ئۆنڵاین په‌سه‌ندی داواكار ده‌كرێت به‌ گه‌یشتنی داواكه‌ی و نرخه‌كه‌. ئێمه‌ش له‌ ماوه‌ی ١٥ رۆژدا كاڵاكان به‌ ده‌ستی كڕیار یان کەس وکاری کڕیار ده‌گه‌ێنین.

نرخه‌كانمان زۆر گونجاون و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ كاڵا له‌ بازاری ئاسایی ئه‌ڵمانیا بكریت و نرخی كاڵاكانیش تا ڕاده‌ێك هه‌رزانترن له‌ كاڵای ئه‌ڵمانی له‌ كوردستان و عیراق، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ڕاسته‌وخۆ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ پۆستی تایبه‌ت بۆ داواکاران ده‌نێرین.

كاڵاكانمان له‌ گشت جۆر پێك دێت وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌، كاڵای ئه‌لیكترۆنی، كاڵای كاره‌بایی، كه‌رسته‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ بۆ له‌ش و لار و ناو ماڵ، کاڵای تەندروستی، بۆ منداڵ، بۆ ئافرەتان، بۆ پیاوان، كه‌رسته‌ی پێداویستی ناو ماڵ و زۆری تر..

ده‌توانین هه‌ر كاڵایه‌ك بنێرین گه‌ر له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌شمان نه‌دۆزراوه‌، هه‌ر كاتێك دەتوانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن بە نامەێک ئیمایل ناوی كاڵاكه‌مان بۆ بنێرن و ئێمه‌ش كاڵاكه‌ په‌یدا ده‌كه‌ین و له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ فرۆشتن.

بۆ په‌یوه‌ندی تكایه‌ په‌ڕی په‌یوه‌ندی هه‌ڵبژێره‌.