له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه خزمه‌تگوزاریه‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
١. كڕینی هه‌ر كاڵایه‌ك له بازاری سۆلاڤ ئه‌وروپا Solav.eu به رێگه‌ی ئۆنڵاین ده‌كرێت و ناردنی نرخی كاڵاكان ده‌بێت پێشوو به رێگه‌ی كریدیت كارت، په‌ی پاڵ، یان وێسترن یونیۆن بنێردرێن، ئینجا كالاكان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا شاری دووسلدۆرف بۆ كڕیارانی كوردستان و ئێراق ده‌نێردرێن.
٢. كاڵاكان له ماوه‌ی ١٥ رۆژ به ده‌ست هه‌ر كڕیارێك ده‌گات له كوردستان و ئێراق.
٣. له دوای گه‌یشتنی كاڵاكان پۆستی تایبه‌ت په‌یوه‌ندی به كڕیاره‌كان ده‌كرێت بۆ وهرگرنتنی كاڵاكانیان له‌م شارانە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، بەغداد.
٤. له كاتی وه‌رگرتن كالاكان پۆسته‌كان سەیر بکەن و كۆنترۆڵی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن كه كاڵاكانتان گشتی گه‌یشتوه ئینجا واژۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن.
٥. به هیچ شێوه‌یه‌ك نرخی كاڵاكان به ده‌ست وه‌رناگرین. تكا ده‌كه‌ین نرخی هیچ كاڵایه‌ك به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ته‌نها به رێگه‌ی ئۆنڵاین نرخه‌كان وه‌رده‌گرین.
٦. گه‌ره‌نتی هه‌ر كاڵایه‌ك ده‌كه‌ین له ماوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی و كاراكردنی كاڵاكه.
٧. گه‌ره‌نتی گشت كاڵایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌وا ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ڵمانی و ئه‌ورۆپا ره‌وانه ده‌كرێن.
٨. كاڵاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆپی و ده‌ستكاری نه‌كراون.
٩. كاڵاكان له سه‌ر ستاندهرتی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی به‌رهه‌م هێنراون.
١٠. كاڵا ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌ر ستاندهتری به‌كاربه‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی به‌رهه‌م هێنراون.
١١. كاڵای خواردن و كاڵای خاوێنی له‌ش و لار و هی ناو ماڵ له سه‌ر ستاندهرتی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی دروستكراون.
١٢. هه‌ر كاڵایه‌ك ماوه‌ی درووستكردنی و ماوه‌ی به‌سه‌ر چووی له سه‌ر تۆمار كراوه.
١٣. گشت كاڵاكان ڕاسته‌وخۆ له كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی ده‌كڕێن و گشتی تازه و نوێن.
١٤. نرخی ناردنی كاڵاكان له‌گه‌ڵ نرخی گەیاندن به ئۆنڵاین وه‌رده‌گیرێت، بۆیه له دوای ناردن، نرخ له هیچ كڕیارێك داوا ناكرێت.
١٥. وه‌رگرتنی كاڵاكان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌م شارانە دەبێت.. هه‌وڵێر، سلێمانی، دهۆك، کەرکوک به‌غداد له پۆستی تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێت.
١٦. كاڵا ته‌نها ده‌توانین بۆ ئه‌م شارانه ره‌وانه بكه‌ین، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، کەرکوک، به‌غداد.
١٧. ره‌وانه كردنی كاڵا ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئێراقه.
١٨. هه‌ر كاڵایه‌ك به كه‌موو كوڕی به‌ده‌ستان گه‌یشت له كاتی وه‌رگرتنی كاڵاكه تۆماری كه‌موو كوریه‌كان بكه‌ن له لایه‌ن پۆستی تایبه‌ت بۆ قهرهبووكرنهوه.
١٩. گەیاندنی کاڵاکان لە ماوەی ١٥ رۆژدا دەبێت، بۆی هەیە جەند رۆژێک دوا بکەوێت بە هۆی رۆژانی پشوو لە کوردستان و ئێراق یان پشووی ئەڵمانیا و ئەورۆپا.
ده‌توانیت په‌سه‌ندی ئه‌م بنه‌مایانه بكه‌یت پێش نرخ ناردن و ئینجا پرۆسه‌ی ناردنی نرخی داواكاریه‌كان بنێریت به ئۆنڵاین.